یوئێن: ئەرکی بە خێوکردنی خێزان لە عێراق زێدەتر بووە

عێراق - KDP.info /تۆڕی ئایرینی سه‌ر به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە : کە دوای چەندین ساڵ له حکومرانی دیكتاتۆری و سزای ئابوری و شه‌ڕی ئه‌مریكا له‌عێراق، بارودۆخی ئافرەتان لە عێراق داڕوخاوه، سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ، کە له 1990 به‌دواوه بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی ره‌گه‌زی ده‌درێن، کە چی له‌مڕۆدا ئافرەتانی عێراق دەرفەتی خوێندن‌و كاركردنیان بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتوه و ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان دووچاری توندوتیژی خێزانی بونه‌ته‌وه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژەدراوە کە به‌هۆی ساڵانی شه‌ڕ‌و ناسه‌قامگیری سیاسی له‌وڵاتدا، ئه‌ركی به‌خێوكردنی (10%) خێزان له‌عێراقدا كه‌وتۆته ئه‌ستۆی ژنان، كه زۆرینه‌یان بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو و ده‌ركراون.




