حكوومەتی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف لەگەرمیان دەكاتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران, وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیانی کردەوە.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکوومەت بۆ باشتر خزمەتکردنی دەڤەری گەرمیان، بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان دامەزرا.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: حمە غەریب حمە تۆفیق وەک بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت دامەزراو لەبەرواری 1/5/2013وەزیری ئەوقاف فەرمانی دەستبەکاربوونی دەرکردووە، بەم شێوەیە گەرمیانیش وەک یەکێک لە پارێزگاکانی ھەرێم بووە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی




