٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عه‌بدولمه‌هدی‌: رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو ‌كاره‌سات نه‌بوو

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info  / جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پێوایە زۆری‌ رێژه‌ی‌ به‌شداری نه‌كردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تییانی هاوڵاتیانەوە  بووه‌ له‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ ‌و حكومه‌ته‌ ناوخۆیی و هێزه‌ سیاسییه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، لە وتارێکی کە ماڵپەری ئەنبا بڵاویکردۆتەوە، تێدا رایگەیاندووە: رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، كه‌ له‌12 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو، كاره‌سات نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ رێژه‌ی‌ مامناوه‌ند نزیكه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و فشارانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شدارینه‌كردنی‌ ده‌نگده‌ران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رێژه‌ی‌ 56%ی به‌شدارینه‌كردنی‌ ده‌نگده‌ران، جێگه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێیه‌ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی‌ روونیشه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌‌و حكومه‌ته‌ ناوخۆیی و هێزه‌ سیاسییه‌كان، جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق هەروەها رایگەیاندووە:کە  دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار كاریگه‌ری‌ خراپی جێهێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خشه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی ‌و هێزه‌كانی‌ دیكه‌، ده‌ربخات.

هەواڵی پەیوەندیدار