بەرپرس و كارگێرانی لیژنەی ناوچەی هەندرێن سەردانی پەروەردەی سۆرانیان كرد

سۆران- KDP.info/ بەرپرس و كارگێرانی لیژنەی ناوچەی هەندرێن لە سنوری لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرو پەروەردەی سۆران دەكەن، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە عەزیز سەعید بەڕێوەبەری پەروەردە پێشوازی كرد لە شاندێكی لیژنەی ناوچەی هەندرێنی پارتی دیموكراتی كوردستان كەپێكهاتبوون لە بەڕێزان فەیسەل سادق بەرپرسی لیژنەی ناوچەو فاخیر حەسەن، عادل خالید، شەهاب حەمەد، نەجیب جەمیل كارگێرانی ناوچەو ستافی لیژنەی رێكخراوەكان بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە بەڕێوەبەری پەروەردە، دواتر دیاری تایبەت لەلایەن لیژنەی ناوچەی هەندرێنی لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش بە عەزیز سەعید بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەكرا، هەروەها لە دانیشتنێكدا باس لە ڕەوشی پەروەردەو پێشهات بۆ كۆتایی ئەمساڵی خوێندن و پاراستنی ئاسایشی هۆڵەكان كرا.




