سه‌در داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و پیاوی ئایینی شیعه داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
موقته‌دا سه‌در له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووه‌كانی له باره‌ی به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سیاسی ئێستا و كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر شه‌قامی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "گومان كردن و پاكیه‌تی ئیمزای په‌رله‌مانتاران چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر چوونه په‌رله‌مان و ده‌نگدانه له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نوری مالیكی پێوایه گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌و دایه و دووباره متمانه‌ی پێده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وانه‌شی باوه‌ڕیان به‌ونییه و دڵنیان له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ له رووی جه‌ماوه‌ری و په‌رله‌مانی با په‌له بكه‌ن له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمان له‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ متمانه‌ی لێوه‌ربگرنه‌وه.




