٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک..لەئەنجامی دوو تەقینە زیاتر لە40کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بە KDP.info/ فەرھاد حمە عەلی بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بەkdp.info راگەیاند: لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک زیاتر لە40 کەس بوونە قوربانی.
فەرھاد حمە عەلی گوتیشی: تەقینەوەی یەکەم لە گەرەکی پیشەسازی بووە، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو بە ھێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە، لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست داو شەشی دیکەش برینداربوون.

حمە عەلی راشیگەیاند: تەقینەوەی دووەم لە گەرەکی رحیماوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە ناوکۆمیتەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان تەقیەوە، لە ئەنجامدا 4کەس گیانی لەدەست داو 30کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار