٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندەرانی سوننە داوای میانگیری هاوپەیمانی كوردستانی دەكەن بۆ گفتوگۆیان لەگەڵ مالیكی بەسەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان

سەرچاوە: KDP.info

عومان – /KDP-infoدوای چەندین مانگ لە خۆپیشاندانی ناوچە سوننە نشینەكانی عێراق كە تووندوتیژی لە حەویجەو هەندێ ناوچەی تری بەدوای خۆیدا هێنا، ئێستە هەوڵی ئارام كردنەوە لە ئارادایەو ئەوانیش داوای میانگیری كوردی دەكەن.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی (زەمان) لە عومانی پایتەختی ئوردن شێخ رافع رافعی موفتی دیاری عێراق پێشوازی لە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق مارتن كۆپلەر كرد كە بۆ هەوڵێكی ناوبژیوانی نێوان خۆپیشاندەران و حكوومەتی عێراق سەردانی ئوردنی كردبوو بۆ بینینی سەركردە سونییە نیشتەجێكانی عێراق لە ئوردن.

لەو چاوپێكەوتنەدا شێخ رافع رافعی وەلامدانەوەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی بە پێویست زانی و داوای لەنەتەوەیەكگرتووەكان كرد بە رۆلی خۆیان هەڵسن لە بەرپرسیارەتی پاراستنی مافی هەموو عێراقییەكان بەیەكسانی و زامنكردنی پشت گوی نەخستن و پەراوێزنەكردنی هەمووان بن.

هەرلەو چاوپێكەوتنەدا كە ئەحمەد ئەبوریشە سەرۆكی سەحوەی عێراقی ئامادەبوو، موفتی دیاری عێراقی داوای لەنەتەوەیەكگرتووەكان كرد سەرپەرشتی گفتوگۆی نێوان خۆپیشاندەران و حكوومەتی عێراق بكەن و گوتی دەبێ هاوپەیمانی كوردستانیش ئامادەو زامنی ئەو چاوپێكەوتن و گفتوگۆیانە بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار