لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو سی پۆلیسی کورد بونە قوربانی

دوزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/بەیانی ئەمڕۆ لە دوزخورماتوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوتەقییەوە، لە ئاکامدا سێ کەس بوونە قوربانی.
محەمەد مەلا ئیسماعیل بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر8:20خولەک ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو لەرۆژئاوای قەزای دوزخورماتوو تەقییەوە، لە ئاکامدا پۆلیسێک گیانی لەدەست داو دووی دیکەش برینداربوون.
محەمەد مەلا ئیسماعیل گوتیشی، ئەو سێ پۆلیسەی لەو تەقینەوەیە بوونەتە قوربانی بەناوەکانی عەبدوڵڵا کەریم و جەلال محهمەد و ئەمین رەشید سلێمانە و ھەر سێکیان کوردن.




