٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سەعات 9ی ئێوارەی سێشەممەوە لە سوریا تۆڕی ئەنتەرنێت لە كار كەوتووەو مەترسی روودانی كوشتاریش كەوتۆتە ناوەوە

سەرچاوە: KDP.info

سوریا-KDP-info /ژمارەیەك لە ماڵپەڕەكانی ئەنترنێت بلاویان كردەوە لە كاتژمێر 9ی ئێوارەی سێشەممەوە لە سوریا خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بڕدراوەو ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەكرێت بە مەبەستی رێكخستنی كوشتارێكی گەورەی ئەنجامدرابێت.

كارمەندانی بواری ئەنتەرنێتی (CNN) رایانگەیاند ئەو خزمەتگوزارییە لە ئەنتەرنێت بەردەست نییەو لەكاركەوتووە، هەروەها ماڵپەڕی گەورەی گەڕانی ئەنتەرنێتی (GOOGLE) جەختی كردەوە لەوەی بەشداران ناتوانن لە سوریاوە بێنە ناو خزمەتگوزارییەكەیان.

لەلایەكیترەوە چالاكوانان رایانگەیاندووە كە تەزووی كارەباش لە هەندێك ناوچەی سوریا بڕدراوە لەگەڵ ئەنتەرنێتەكەدا بە بێ ئەوەی هیچ هۆیەكی راستەقینە هەبێت بۆ ئەو بڕانەی تەزووی كارەبا.

وەكو ماڵپەڕی (CNN) چالاكوانان لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لەم بارەوە مەترسی خۆیان خستۆتەروو لەوەی ئەم بڕانەی ئەنتەرنێت و تەزووی كارەبا بۆ ئامادەكاری بێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كوشتارگەیەكی گەورە لەلایەن رژێمی سوریا؟

هەواڵی پەیوەندیدار