لە كێشەو گرقتەكانی ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی نێو شاری هەولێرو قوتابخانەكانی شەوانەی ناحیەی كەسنەزان دەكۆڵدرێتەوە
هەولێر- KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەوم پرۆسەی پەروەردەیی و دۆزینەوەی رێگا چارەسەری گونجاو بۆئەو كێشە وگرفتانەی و كە بوونەتە كۆسپ لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەیی لە ناوەندەكانی خوێندن، لە ژمارەیەك لەقوتابخانەكانی شاری هەولێری پایتەخت كێشەی كۆنی بینایە و كێشەی كارەبا بوونیان هەیە و پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە هەیە و چارەسەری گونجاوی دەوێت بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست لەپرۆسەی خوێندن درێژە بە خوێندن بدەن لە قوتابخانەكاندا، كێشەی زۆری قوتابیان لە بەشێك لە قوتابخانەكان هۆڵی تاقی كردنەوە و تاقیگاكان و هۆلی كۆمپیوتەر نیە لە رێكسختنی میلاكی قوتابخانەكان چەندین كێشەی تر پەیوەست بە پرۆسەكە،لەم ناوەشدا بەكر كەریم حەسەن بە یاروەری شاندێك لەسەرپەرشتیارانی پسپۆری سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی ئامادەیی ئاڵای كچان وئامادەیی رۆژی نوێ وقوتابخانەی ناڵی بنەڕەتی وقوتابخانەی هیوای بنەڕەتی تێكەڵاوقوتابخانەی یادگار بۆخوێندنی خێرا و قوتابخانەی چڕا بۆخوێندنی خێرا لە لە نێو شاری هەولێر لە سنوری پەروەردەی هەولێر و هەریەك لە قوتابخانەكانی پەڕی بنەڕەتی و ئامادەیی مەحمود زامدار لە سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر لە بنەسلاوە وهەریەك لە ئامادەیی كەسنەزانی ئێواران و قوتابخانەی سەحەری بنەڕەتی كە لە قوتابخانەكانی هەولێر كێشەی كۆنی بینایەت هەیە و پێویستیان بە چارەسەر كردن هەیە بەسەر كردوە لە نزیكەوە لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان كێشەكانیان تاوتوێكرد بۆئەوەی دەست بە جێ دەست بە ئیش و كارەكان بكرێ و لێژنە پێك بهێنرێ بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو دوای بەسەركردنەوەی تەواوی قوتابخانەكان وبەدواداچوون بۆكێشەی یەكە یەكەی قوتابخانەكان بە تایبەتی لە كۆنی بینایەو ژمارەیەك لە قوتابخانەكان پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە بوو دەست بەجێ لێژنەیەكی دروست كرد بۆئەو قوتابخانانەی كە پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە و پێویستی تری پەروەردەیی هەیە بۆچارەسەری بەزووترین كاتی ئەم قوتابخانانە كەر ێژەیەكی زۆری قوتابیانی تێدا دەخوێنن، و زۆری میلاك لە هەندێك لە قوتابخانەكان و نەبوونی میلاك لە هەندێكی تر ئەم كێشانە هەمووی بەدوا داچوونی بۆدەكرێ، بەلێنی ئەوەشی دا كەوا لە دروست كردنی ئەم شەش لێژنەیە خزمەتێكی بەرچاو بە هەموو قوتابخانەكان دەگات كە كێشەی جۆراو جۆریان هەیە، گوتیشی ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت كردن لەم پرۆسە گرنگە ولەو بڕە پارەیی كەلایەن سەرۆكی حكومەت تەرخان كراوە لە بەشی پەروەردەی هەولێر قوتابخانەكان دەتوانن بە ڕادەیەكی باش لێ سوودمەندبن.




