٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەت باخچەلی: سەیر كردنی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە تاوانە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-KDP.info/  سەرۆكی پارتی رەگەزپەرەستی توركیا ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی لەكۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیادا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و مەسەلەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە كردووە.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی تی ئار تی توركی دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوە كردووە كە سەیر كردنی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا تاوانێكی زۆر گەورەیە.

باخچەلی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەگەر هێزەكانی سوپای توركیا لە رێگای دووربینەكانی خۆیانەوە سەیری كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە بكەن و بێدەنگ بمێنن و هیچ جۆرە هەڵوێستێك نیشان نەدەن ئەوا ئەوانیش تاوانبارن و دەبنە هاوبەشی ئەو خیانەتانەی كە ئاكەپە لە دژی توركیا دووچاریان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار