٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: هاشمی پشتگیری لە حەسەن روحانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران رۆژی سێشەممە رایگەیاند كە پێشتر هاشمی رەفسەنجانی دەیویست بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران بكات، بەڵام ئێسته‌ پەشیمان بووەتەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان ناكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تابناك بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاندووە كە دوێنێ شەو پەیوەندی بە هاشمی رەفسەنجانییەوە كردووە و ناوبراو پێ رایگەیاندووە كە پەشیمان بووەتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەكان ناكات.

هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانیش باسی ئەوەی كردووە كە هاشمی رەفسەنجانی لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لە گەڵ بەرپرسانی زانكۆكانی تاراندا گوتوویەتی: دەمەویست بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەم، بەڵام بە هۆی ناكۆكییە نێوخۆییەكانەوە وازم هێناوە.

هاشمی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات ئەوا رەنگە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی ئێران پەرە بستێنن و ئەمەیش بە سوودی ئێران نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار