له واشنتۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل كۆبووه‌وه

له جێگای مانه‌وه‌ی خۆی له واشنتۆن به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، پێشوازی له ڕێكس تیله‌رسۆن سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل كرد .
له دیدارێكدا سه‌رۆكی ئیكسۆن مۆبێل له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شاوه‌یی كایه‌ی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمه‌كه دوا و هه‌رێمی كوردستانیشی وه‌ك شه‌ریكێكی به‌هێزی ئیكسۆن مۆبێل وه‌سفكرد و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی له‌و پێشكه‌وتنه ئابووری و پیشه‌سازییه‌دا به كاریگه‌ر نرخاند .
سه‌باره‌ت به كار و پرۆژه‌كانیشیان ، ڕێكس تیله‌رسۆن ، ئه‌و لێدوانه‌ی خۆیی بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه كه له 8ی شوباتی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یاندا له نیویۆرك سه‌باره‌ت پابه‌ندبوونی ئیكسۆن مۆبیل به گرێبه‌سته‌كانی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هاوكات عێراقیش ڕایگه‌یاندبوو ، ڕێكس تیله‌رسۆن سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونی خۆیانی به‌و گرێبه‌ستانه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ، ڕاگه‌یانده‌وه و ئاماده‌یی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان نیشاندایه‌وه و سه‌رۆك بارزانیش ئاماده‌یی هه‌موو پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی ئیكسۆن مۆبێل له هه‌رێمی كوردستان نیشاندا .
