٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: پارتی داد و گەشە پێدان لە پێشكەوتندایە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا و سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی سێشەممە لە كۆبوونەوەی پارتەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئاكەپە رۆژ بە رۆژ لە بەهێز بوون و پێشكەوتندایە.

لەم باریەوە كاناڵی سی ئین ئینی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی گشتی ئاكەپە رەجەب تەییب ئەردۆغان باسی رێژەی دەنگەكانی ئاكەپەی كردووە و گوتوویەتی: لە ساڵی 2002دا بە رێژەی لە سەدا 34ی دەنگەكان ئاكەپە بوو بە دەسەڵات. بەڵام بە هۆی كار و چالاكییەكانییەوە ئاكەپە توانی لە ساڵی 2012دا بە رێژەی لە سەدا 50ی دەنگەكانی توركیا دووبارە ببێتەوە دەسەڵات.

ئەردۆغان جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئێسته‌ رێژەی دەنگەكانی ئاكەپە لە سەرانسەری توركیادا زیاتر لە سەدا 52 یە و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە رای گشتی توركیا و كۆمەڵگەی توركیا كار و چالاكییەكان و خزمەتەكانی ئاكەپەیان بە دڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار