سەید عەباس نەبەوی داوای لێبووردنی لە خەڵكی ئێران كرد

تاران- KDP.info/ ئەندامی دامەزرێنەری دەفتەری تەحكیمی وەحدەت لە ئێران سەید عەباس نەبەوی رۆژی سێشەممە رایگەیاند كە بە هۆی پشتگیری كردنی لە سەرۆك كۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد داوای لێبووردن لە خەڵكی ئێران دەكات.
لەم بارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە كە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دەفتەری تەحكیمی وەحدەت لە ئێران سەید عەباس نەبەوی رایگەیاندووە كە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1384ی ئێراندا بە هۆی چەندین هاوسەنگی سیاسی نێوخۆیی ئێرانەوە پشتگیری لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد كردووە، بەڵام ئەو كاتە ناوبراوی نەناسیوە.
نەبەوی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پشتگیری كردنی لە ئەحمەدی نەژاد وەكو تاوانێكە كە دەرخەق لە خەڵكی ئێران ئەنجامی دابێت هەر بۆیە داوای لێبووردن لە خەڵكی ئێران دەكات.




