عەبدوڵڵا گول: پێویستە قۆناغی چارەسەری بگاتە ئەنجام

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول رۆژی سێشەممە رایگەیاند كە پێویستە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پروسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا بگاتە ئەنجام و بۆ ئەمە مەبەستەیش پێویستە دەوڵەتی توركیا هەوڵدانەكانی خۆی چڕتر بكاتەوە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە بۆ ئەوەی كە توركیا پرسی كورد چارەسەر بكات كەش لەبارە و پێویستە لایەنی كوردیش بە نانی هەنگاوی ئەرێنی زەمینە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم قۆناغە خۆش بكات.
سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە مەسەلەی دەستووری نوێ توركیایش گوتوویەتی: بۆ ئامادە كردنی دەستووری نوێ كێشە لە نێو كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووردا هەیە و ئەگەر ئەم كێشانە چارەسەر نەكرن ئەوا ئاكەپە بە گۆڕینی چەندین مادە و خاڵی نێو دەستوور هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی كێشەی دەستووری توركیا دەدات.




