سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: تورکیا پردی حدیدەی لە بەغدا تەقاندەوە

بەغدا - KDP.info /سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا، تۆمەتی تەقاندنەوەی پردی حدیدی لە بەغدای لە ساڵی 2007 خستە ئەستۆی تورکیا و قەتەریشی تۆمەتبارکرد ، بەوەی کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و ئاژاوەگێری لە عێراق دەدات، کەمال ساعدی بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: چەند وڵاتیکی هەرێمی هەوڵدەدەن فیتنەی تائیفی لە نێو عێراق دروست بکەن، تورکیا و قەتەر لە سەرووی ئەو وڵاتانەوەن، ساعدی ئەوەشی خستە روو ، کە بەڵگەی تەواویان لە بەردەست دایە، لەوانە بەلگەکانی ویکلیکس ، تێدا تێوەگڵانی هەواڵگری تورکیا دەسڵمێنێت، کە دەستیان هەبووە لە تەقاندنەوەی پردی حدیدی شاری بەغدا کە لەساڵی 2007 تەقێنرایەوە، هەروەها بەڵگەی تەواومان لە بەردەست دایە کە هەوالگری وڵاتانی ئیقلیمی لە نانەوەی فیتنەو ئاژاوەگیرەی لە نێو پێکهاتەکانی عێراق دەستی باڵایان هەبووە ولە سەرووەی هەمشیان هەوالگرییەکانی قەتر و تورکیا بوونە ، لە 12 نیسانی 2007 لە رێگای کامیۆنێکی بارهەڵگر پردی حدیدی تەقێنرایەوە .




