٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەبەشداری کورد بەرێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووە و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشداریان لەو کۆبوونەوە کردو تێدا گفتوگۆ لە سەر چەند پڕۆژە یاسایەک کرا.

لە مبارەیەوە د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووە و کوردیش بەشداری لەو کۆبوونەوەیە کردو کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە 11خاڵ پێکدەھات، لەوانەش یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری.

د.سەعید خۆشناو گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھەموو کوتلەکان بەشداربوون و دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کۆبوونەوەکی دواخست بۆ رۆژی پێنج شەممە.

ماوەی دوو مانگ پەرلەمانتارو وەزیرانی کورد بەھۆی لەبەر چاونەگرتنی تێبینیەکانی کورد و تێپەراندنی پڕۆژە یاسای بودجە بە زۆرینەی دەنگی شیعە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی کردو گەرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام پێش چەند رۆژێک شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدایان کردو رێکكەوتنێکی حەوت خاڵیان ئیمزاکرد و دواتر بڕیاردرا بە گەرانەوەی پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار