ئەو شەپۆڵە باران بارینەی کوردستانی گرتۆتەوە تا رۆژی پێج شەممە بەردەوام دەبێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ فازل ئیبراھیم بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەKDP.info راگەیاند: بەھۆی ئەونزمە پالەپەستۆیەی ماوەی چەند رۆژێکە عێراق وھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری ئەو نزمە پالەپەستۆیە تا رۆژی پێنج شەمە بەردەوام بێت و ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەوری بۆ ھەوری بێت لە گەڵ بارینی نمە باران بەشێوەیەکی پچر پچر .
بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ئەگەری بەفر بارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێ ببارێت دوورە لە راستی و تەنھا ئەگەری باران بارینی بچربچر ھەیە.
سەبارەت رێژەی باران بارین لە24کاتژمێری رابردوو فازل ئیبراھیم گوتی:ٍ ھەولێر 13ملم پیرمام2.3م لمشەمامک3.11ملم مخمور1ملم سلێمانی 5ملم چەمچەمال1.1ملم
کەلار10ملم ھەلبجە4.2ملم ھەڵشۆ 12.2ملم ئاکرێ3ملم کەرکوک6ملم دوزخورماتوو6.8ملم تەلەعفەر9.1ملم
کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ 463.8ملم




