ئۆتۆمبێلێک لە ناو ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ تەقییەوە

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رویدا، لە ئاکامدا پاسەوانی ئەندامێکی ئەنجوومەن گیانی لە دەستدا.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بەKDP.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ بۆمبێکی بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیکێنرابوو لە کاتی چوونی بۆ ناو بینای ئەنجوومەن ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە، لە ئاکامدا پاسەوانێکی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن گیانی لە دەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای ئەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتۆتە خوارێ، ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە، خۆی سەلامەتە، بەڵام پاسەوانەکەی لە ناوئۆتۆمبێل مابوو و گیانی لە دەستدا.




