لەسەر سکاڵای ژنی یەکەمی بەرێوەبەری کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەستگیرکرا

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ بەھۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ژنی یەکەمی لە دادگا، دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەستگیر کرا
لەمبارەیەوە عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی ژنی یەکەمی بوخاری جەمیل سکاڵای لە دادگا تۆمارکرد، لە بەرئەوەی ژنی دووەمی بەبێ ئاگاداری ئەو ھێناوە، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا بوخاری جەمیل بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەستگیرکرا.
عەمید عەبدولخالق تەلعەت گوتیشی: ئێستە بوخاری جەمیل لە زیندان دایە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە دادگایە. بە پێی یاسای باری کەسی ھەموارکراو ھەر کەسێک بەبێ رەزامەندی ژنەکی، ژنی دووەم بێنێت، سزایەکەی شەش مانگ بۆ سێ ساڵ زیندانە و غەرامەکەشی لە 10ملیۆن دینار کەمتر نییە.




