ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا : کورد مژاردەی مانەوەی لە عێراق هەڵبژارد
بەغدا - KDP.info/ئەندامێکی دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیکی دەڵێت، لە کۆتاییدا کورد گەیشتنە ئەو قەناعەتی، کە لە چواچێوەی دەوڵەتی عێراق بمێننەوە و کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقێش، لە هەولێر ئاماژەیەکە بۆ یەکپارچەیی ئەو وڵاتە، فالح زەیادی بە تۆری هەواڵی عێراقی راگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر کارێکی ئیجابییە و هۆکارێکە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیتیحادی، هاوکات ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: دانیشتنەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر ئاماژەیەکە، کە کورد مانەوەی لە عێراق لە بڕی جیابوونەوەی هەڵبژاردووە، هەموو ئەو داواکاریانەی ئێستە کە لە بارەی بە هەرێم کردنی پارێزگاکانەوە دەبیسترێت، ناکرێت بچێتە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوەمەتی ئیتیحادی و هەموو هەرێمەکانیش بەشێکی جیانەکراوەی عێراق دەبن، وا بڕیارە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و دانیشتنێکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر سازبکات.
.




