٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەمال بۆرقای: بۆ چارەسەری پرسی كورد تەنیا كێشانەوەیpkkبەس نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/   سەرۆكی پارتی هاكپار كەمال بۆرقای لە كۆبوونەوەیەكی پارتەكەی خۆی لە ئەقەرە باسی هەنگاوەکانی چارەسەریی پرسی كوردی كردووە و رایگەیاندووە كە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد تەنیا كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە بۆ دەرەوەی سنوورەكانی توركیا بەس نییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی نووچەخانە ئاماژەی بەوە كردووە كە كەمال بۆرقای لە میانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باسی قۆناغەكەی كردووە و ئەم قۆناغەی بە سەرەتایەكی نوێ بۆ دامەزراندنی توركیایەكی سەردەمیانە وەسف كردووە و گوتوویەتی:  سەركەوتنی ئەم قۆناغە دەبێتە هۆكاری بەهێزبوونی توركیا لە ناوچەكە و لە جیهاندا.

بۆرقای لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و سەركەوتنی ئەم قۆناغە، تەنیا كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە بەس نییە، بەڵكو پێویستە        pkkهەنگاوی زیاتر بنێت و دەست بە دانانی چەكەكانیشی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار