عەلاوی : حکوومەتی عێراق بەرپرسە لە کوشتنی سەرکردەکان

بەغدا - KDP.info / ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقییە تۆمەتی کوشتنی هەموو ئەو سەرکردە سیاسییانەی لە عێراق کە تیرۆر دەکرێن خستە ئەستۆی حکوومەتەوە، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی عێراقییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئیدانه‌ی كوشتنی مازن ئه‌بوكلل سه‌ركرده له بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كرد و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی حكوةمه‌تی عێراق و داوای له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئەیاد عه‌لاوی كوشتنی ئه‌بوكللی به ئامانجگرتنی ره‌مزه نیشتیمانییه‌كان و به هه‌وڵێك بۆ كپ كردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی دژی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و خۆسه‌پاندنن له‌قه‌ڵه‌مدا.




