تەقە لە بەردەم کەنیسەیەکی ئەرمەنەکان لە ئەستەمبۆل کرا

ئەستەمبۆڵ- KDP.info / رۆژنامەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ، دەنگی چەند گولێک لە بەردەم کەنیسەیەکی ئەرمەنییەکان لە ئەستەمبۆل دروست بووە و بە هۆیەوە ترس و دڵەراوەکێ لە نێو هاوڵاتیان ئەرمەنی لێکەوتۆتەوە، دەنگی تەقەکان لە کاتێکدا بووە کە ئەرمەنەکان خەریکی رێورەسمی چەژنی هەڵسانەوەی مەسیح بوونە و ئەوان مەترسی ئەوەیان لەلا دروست بووتەوە کە جارێکی تر بکرێنەوە بە ئامانجی گرۆپە توندرەوەکان لە تورکیادا، رۆژنامەکانی تورکیا هەروەها ئاماژەیان داوە ، کە کەسێک بە هاورێیەتی دوو کەسی تر حەفت تەقەی دەنگی لە بەردەم کلێسای سۆرب هوانس لە گەرەکی (قومقاپی) کردووە ، کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو گەرەکە بە ئەسڵ ئەرمەنین ،رۆژنامەی حوریەتی تورکیا لە زاری قەشە ئارام ئەتیسانی گواستۆتەوە کە تەقە کارەکە ، لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیەی هاواری بەسەر خەڵکی ئەرمەن کردووە ، تێدا رایگەیاندووە، ئێوە ژمارەتان لە ئەستەمبۆل زیادی کردووە، شاینی باسە ئەم رووداوە دوای هێرشی دەیان کەس دێت کە لە 30 نیسانی رابردووە هێرشیان کرایە سەر کڵیسایەکی دیکەی ئەرمەنەکان لە ئەستەمبۆل.




