مالیكی ده‌ستبه‌رداری به‌شێكی زه‌وی عێراق و رێره‌وی ئاوی بووه بۆ هه‌ندێك له ولاتانی دراوسێ

حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌رداری به‌شێكی زه‌وی عێراقی و رێره‌وی ئاوی بووه بۆ هه‌ندێك له ولاتانی دراوسێ بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق .
حه‌یده‌ر مولا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر مالكی خه‌مخۆری ئه‌م گه‌له بوایه چۆن ده‌ستبه‌رداری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌ناو عێراق ده‌بێت و چۆن ئه‌مه لێًكدهداتهوه كه ده‌ستبه‌رداری ده‌یه‌ها كیلۆمه‌تر بوه له زه‌وی و زار‌و رێره‌وی ئاوی گرنگ بۆ هه‌ندێ له ولاتانی دراوسێ و بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق به‌تایبه‌تی له‌و سه‌ردانه دواییه‌ی كه پاره‌و زه‌وی و مافی هاوولاتیانی عێراقی پێشكه‌ش به‌م ولاتانه كرد به‌رامبه‌ر پشتگیری كردنی سیاسی بۆ خۆی و بۆ پارته‌كه‌ی .




