٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساختەیی لە دەره‌نجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە کراوە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ژمارەیەک پاڵێوراوی دۆراو لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە تانە لەدەرنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان دەدەن و پێیان وایە، ساختەکاری لەدەرنجامی هەڵبژاردنەکە کراوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە 25 پالیوراو ئەمرۆ دووشەممە سازیان کرد، رایانگەیاند: ئەو دەره‌نجامەی کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کردوو، دوورە لە دەرنجامی چاودێرانی کوتلە سیاسییەكانی نێو پرۆسەکە و بەپێی دەرەنجامی چاودێرانیان کە لەکاتی هەڵاوێرکردنی دەنگەکان ئامادەبوونە، زۆربەیان، زۆر لەوە زیاتر دەنگی دەنگدەرانیان بەدەست هێناوە، کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای بەسرە بڵاویان کردۆتەوە، ئەو پالیوراوە دۆڕاوانە داواشیان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد، جارێکی دیکە هەڵاوێرکردنی دەنگەکان دووبارە بکەنەوە، لە راستی دەرنجامی دەنگدابەکەش دووبارە ئاگادار بکرێنەوە، شاینەی باسە لە بیستی نیسانی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەچوو. تێدا لیستەکەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە زۆرینەی بەدەست هێنابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار