٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کورد: ئەمڕۆ دەگەرێینەوە بەغداو کار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایانە دەکەین کە لە رێکكەوتنی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مالیکی باسی لێوە کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئامینە سەعید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ئەندامانی کورد دەگەرێنەوە بەغدا و بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

ئامینە سەعید گوتیشی: تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی دیاری نەکراوە، بەڵام رەنگە تایبەت بکرێت بەو روداوەی کە پێش ماوەیەک لە حەویجە روویداوە.

سەعید راشیگەیاند، دوای گەرانەوەیا بۆ بەغدا کار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایانە دەکەن کە لەرێکكەوتنی نێوان نێچیرڤان بارانی و نوری مالیکی باسی لێوە کراوە، چونکە بەپێی رێکكەوتنەكە پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا ئەم رێکكەوتنە جێبەجێبکرێت.

پێش چەند رۆژێک شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کردو رێکكەوتنێکی حەوت خالێان لە گەڵ نوری مالیکی ئیمزاکرد، کە بەشێک لەخالەکان پەیوەندی بەچەند پڕۆژە یاسایەک ھەیە، لەوانەش یاسای نەوت وغاز.

هەواڵی پەیوەندیدار