به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی كوردستان – ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دێڤید تیفووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به ئاماده‌بوونه سه‌رۆك بارزانی له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یاندا ، له بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی كوردستان ئه‌مریكا دوا و گه‌شاوه‌یی ئابووری و بارزگانی هه‌رێمی كوردستانیشی ، وه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم دانا.
پاشان سه‌رۆك بارزانی له ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ، سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه ئابووری و بارزگانییه‌كانی هه‌ریمه‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه و كراوه‌یی تێكڕای ده‌رگاكانی هه‌رێمیشی به‌ڕووی كۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكادا دووپاتكرده‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی كوردستان ئه‌مریكاشی وه‌ك كه‌ناڵێكی دیكه بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ، ژه‌نراڵی خانه‌نشین و ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جه‌ین جه‌یمس وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی كوردستان ئه‌مریكا به‌بایه‌خه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوا و ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداریكردنێكی چالاكانه له پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا ، پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له نیوان سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوو كه تیاییدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونتركرانه‌وه.
پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ، ئێواره خوانێكی ڕێزلێنان بۆ سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی كوردستان ئه‌مریكا ڕێكخرا و تیایدا ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمی و بازرگانی و خاوه‌ن كار و كۆمپانیا ئه‌مریكی و كوردستانییه‌كان به‌شداری بوون ، له‌و ڕێوڕه‌سمی ئێواه‌خوانه‌شدا سه‌رۆك بارزانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد .
