حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕیار و ڕاسپاره‌كانیدا ده‌چێته‌وه

پێشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه 5ى ئایارى 2013 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى خۆى و شاندى یاوه‌رى بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و گوتى: سه‌ردانى ئێمه بۆ به‌غدا له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان كۆ بووینه‌وه و پێمان ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه هاتووین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌میشه هه‌وڵمان داوه سوود له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه ببینین. ئینجا تیشكى سه‌ر یه‌كه‌یه‌كه‌ى خاڵه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه حه‌وت خاڵییه‌ى له نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا كرا و ڕایگه‌یاند: "چاوه‌ڕێ ناكه‌ین هه‌موو كێشه‌كان له شه‌و و ڕۆژێكدا و به سه‌ردانێك چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه له به‌غدا به سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاندووه: ئێمه عێراقى نوێمان پێكه‌وه له‌سه‌ر هه‌رسێ پره‌نسیپى هاوبه‌شى، سازان و هاوسه‌نگى دامه‌زراندووه و ده‌بێ به ڕاستى هاوبه‌ش بین له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى ووڵاتدا. نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه گرنگه هه‌موو لایه‌ك بزانن كه ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دیالۆگ، ئێمه ئاماده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئارامى و هێوربوونه‌وه هه‌بێت. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه بۆ به‌داواداچوون و جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه؛ لیژنه‌ى تایبه‌ت داده‌مه‌زرێن و میكانیزمى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه داده‌نێن. پاشان ده‌قى ڕێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌یزانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خوێندرایه‌وه.
ئینجا به پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه، په‌یڕه‌وى شاره پیشه‌سازییه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كرا بوو؛ خرایه به‌ر باس و دواى خستنه‌ڕووى چه‌ند تێبینییه‌ك له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، په‌یڕه‌وه‌كه په‌سند كرا. دواى ئه‌وه پڕۆژه یاساى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بڕیار درا چه‌ند خاڵ و بڕگه‌یه‌كى پڕۆژه یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، ئینجا په‌سه‌ند بكرێت. له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا بڕیار درا پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و پرۆگرامى خوێندنى ئیسلامى له زانكۆ و قوتابخانه ئیسلامییه حكوومى و ئه‌هلییه‌كاندا بكرێته‌وه و چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه مه‌به‌سته پێك بهێنرێن.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت بێت به پێداچوونه‌وه به بڕیار و ڕاسپارده‌كانى ڕابردووى یه‌ك ساڵى ته‌مه‌نى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كان و ده‌ستنیشانكردنى خاڵه ئه‌رینى و نه‌رێنییه‌كانى یه‌ك ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ت




