٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆلتەن قشناق: نابێت توركیا ترسی دابەش بوونی هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەدەنا- KDP.info/  هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی گۆلتەن قشناق لە شاری ئەدەنا لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا باسی هەنگاوەکانی چارەسەری كرد و گوتی: توركیا هێشتا بە دەست ترسی بێ مانا و واتەوە دەناڵێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردووە كە هاوسەرۆكی بەدەپە لەم كۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە گەلی كورد هیچ جۆرە كێشەیەكی لە گەڵ ئاڵا و سنوورەكانی دەوڵەتی توركیادا نییە و كورد بە هیچ شێوەیەك هەوڵی بۆ دابەشكردنی توركیا نەداوە و نادات.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە مەسەلەی دابەشكردنی توركیا تیورێكی عەقڵیەتی میلیتاریستییە و لە راستی دوورە.

گۆلتەن قشناق رایگەیاندووە كە گەلی كورد هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە لە گەڵ گەلی توركدا پێكەوە پاشەرۆژێكی گەش دابینبكەن و پێكەوە لە نێو تەبایی و برایەتیدا ژیان بەرێوەببەن و گەلی كورد هیچ كات بیری لە دژایەتی كردنی ئاڵای توركیا و گۆڕینی سنوورەكانی توركیا نەكردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار