٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فاتوش گۆنەی: حكوومەتی كوردستان لە توركیا پێشكەوتووترە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  هاوسەری سینەماكاری ناوداری كورد فاتوش گونەی رایگەیاند كە واقیعێكی جوگرافی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و ناوی ئەو واقیعە كوردستانە و كوردستانیش ئێستە خاوەن حكوومەتی خۆیەتی.

لەمبارەیەوە كەناڵی سی ئین ئین تورك بڵاویكردەوە كە هاوسەری سینەماكاری ناوداری كورد ( یەڵماز گۆنەی) فاتوش گۆنەی باسی چارەسەری پرسی کوردی كردووە و ئەم هەنگاوانەی بە گرنگ لە قەڵەم داوە و پشتگیری خۆیشی بۆ ئەم قۆناغە دەربڕیوە.

بە پێی سەرچاوەكە فاتوش گۆنەی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە هێشتاكە لە توركیا شەرم دەكەن كە باسی كورد و كوردستان بكەن، بەڵام لە باشووری كوردستان، كورد خاوەن حكوومەتێكە كە لە حكوومەتەكەی توركیا سەردەمیانەترە و پێشكەوتووترە و هەر هەمووی پێكهاتەكانی دیكەی باشووری كوردستان كە لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی كوردستان دان، خاوەنی هەموو ماف و ئازادییەكی خۆیانن، بەڵام لە توركیا هێشتاكە ئێمە ناتوانین بە دڵ باسی كورد بوونی خۆمان و مافە رەواكانی خۆمان بكەین.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار