٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمال قڵیجدار ئوغڵۆ: ئەردۆغان داوای هاوكاری لە ئۆجەلان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) كەمال قڵیجدار ئوغڵۆ رایگەیاند كە سەرۆك وەزیری توركیا بۆ ئەوەی كە بتوانێت سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا جێبەجێ بكات داوای هاوكاری لە ئۆجەلان كردووە.

لەمبارەیەوە كەناڵی سی ئین ئینی توركی بڵاویكردەوە كە كەمال قڵیجدار ئوغڵۆ رەخنەی سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی قۆناغی چارەسەری لە سەرۆك وەزیری توركیا كردووە و گوتوویەتی:  سەرۆك وەزیری توركیا كەوتووەتە ژێر كاریگەری پەكەكە و ئۆجەلانەوە و ناوێرێت ناوەڕۆكی قۆناغەكە بۆ رای گشتی توركیا ئاشكرا بكات.

قڵێجدار ئوغڵۆ هەروەها رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیری توركیا بۆ ئەوەی كە بتوانێت سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا جێبەجێ بكات داوای هاوكاری لە ئۆجەلان كردووە و ئەویش لە بەرانبەر چەندین تەعویزدا بەڵێنی بە ئەردۆغان داوە كە بۆ جێگیركردنی سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا گوشار بخاتە سەر پەكەكە و بەدەپە كە هاوكاری ئەردۆغان و ئاكەپە بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار