سه‌ندیكای پزیشكان ناوی عیساوی له تۆماری پزیشكان سڕیەوە

عێراق - KDP.info / سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق ناوی ڕافع عیساوی وه‌زیری دارایی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراقی له تۆماره‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكادا سڕیه‌وه‌و سه‌ندیكای پزیشكان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، سڕینه‌وه‌ی ناوی عیساوی له تۆماری پزیشكان به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی سه‌ندیكا بووه و له ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچوه ، سه‌ندیكای پزیشكان لە بەیاننامەکەیدا هۆكاری ئه‌و فه‌رمانه‌شی بۆ ئه‌وه گەراندۆتەوە كه عیساوی پشتیوانی له بیری تایه‌فه‌گه‌ری و تیرۆر‌و تیرۆریستان کردووە، سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق ئاماژه‌ی كرده‌وه به‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌یان پشتی به‌ستوه به بڕگه‌ی پێنج له ماده‌ی 28ی یاسای ژماره 107ی كارپێكراوی سه‌ندیكای پزیشكانی ژماره 89ی ساڵی 1984، ڕا فع عیساوی وه‌زیری دارایی پێشوی عێراق له ڕۆژی یه‌كی ئازاری ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.




