به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی شاره‌كانی واست و میسانه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

عێراق - KDP.info / به‌هۆی كاریگه‌ری باران بارین و لافاوه‌كه‌ی شاره‌كانی واست و میسانه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه لە نێوانیاندا دوو منداڵ هەن و هەروەها زیان به 50 خانوو و 248 خێزان کەوت، ئه‌مینداری گشتی مانگی سورعێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرای کرد : کە به‌هۆی لافاوه وه ژماره‌یه‌ك خانوی هاوڵاتیان روخاوه و لە دەرنجام دا چوار كه‌س له ناوچه‌كانی دجێلی و نه‌وت گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەیاننامەکەی مانگی سوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: کە 98 خێزان ئاو چویتە ماڵه‌كانیانه‌وه و 158 خێزانیش له شاری میسان زیانیان پێگه‌یشت و 39 خانووش به‌ته‌واوه‌تی روخاون و به‌شێكی زۆری ئەو خێزانە زیان بەرکوتووانە ، ناردراونەتە ناو بینای مزگه‌وت و قوتابحانه‌كانی نزیك له لافاوه‌كه، مانگی سوری ئێراقی ئەوەشی خستۆتە روو : کە به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆلی لافاوه‌كه‌وه چه‌ندین مین له ناوچه‌كانی شیب و ته‌یب ده‌ركه‌وتون مەترسی تەقینەوەیان هەیە و بۆیەش هۆشیاری به خه‌ڵكه‌كه دراوه و تا نزیک شوێنی مینەکان نەچن.




