عوبیدی : رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە ماددەی 140 خراپترە

عێراق - KDP.info /نوێنەرانی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند : رێککەوتنەکەی نێوان هەوڵیر و بەغدا کە بەم دواییە لە نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیتحادی ئیمزاکراوە زۆر مەترسیدار ترە لە جێبەجیکردنی مادەی 140ی دەستوور، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سازکرا،یاسین عوبیدی رایگەیاند: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا داواکاری خۆپێشاندەران بووە تاهەردوولا رێککەوتنی لەسەر بکەن ئەوەی خەڵکی حویجە و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری داوایان کردووە . گەرانەوەی مافی سوننەکان بووە لە عێراق کەچی ئێستهرێککەوتن لەسەر جولەپێکردنی پێشمەرگە و هەوڵدان بۆ گۆرینی دیمۆگرافیا و پیلان دارشتن بۆ کەمکردنەوەی پێگەی پێکهاتەی عەرەب لە ناوچەکەدا . لای خۆشییەوە عەبدولأڵا غەرب رایگەیاند: داوای لە پێکهاتەی عەربی لە پارێزگای کەرکووک دەکەین ، بە زووترین کات گردبوونەوەیەکی فروان سازبکەین ، بۆ ئەوەی بزانین خراپە و باشی ئەو رێککەوتنە و پێشهاتەکانی دوای رووداوەکەی حەوێجە چی بووە




