بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز: کێشەی ھەرێم و بەغدا لەبارەی یاسای نەوت و غاز تەنھا لە سەر چوار خاڵە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە بارەی یاسای نەوت و غاز بۆ kdp.infoئاشکرایدەکات و دەڵێت: چوار خاڵی ناکۆک لە بارەی یاسای نەوت و غاز لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە، ئەگەر ئەو چوار خاڵە چارەسەر بکرێت، پەرلەمان دەتوانێ لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەیاسای نەوت و غاز پەسەند بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ پڕۆژە یاسا لە پەرلەمانی عێراق ھەیە ئەوانیش پرۆژا یاسای حکوومەت ھی ساڵی 2002و پڕۆژە یاسای ساڵی2007و پرۆژە یاسای لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق و لەم سێ پرۆژە یاسایەش ناکۆکی لە سەر چوارخاڵ ھەیە، لەوانەش لە پڕۆژە یاسای لیژنەی نەوت و غاز داوا دەکرێت ئەنجوومەنی ئیتحادی نەوت و غاز سەربەخۆ بێت، چونکە پێی وایە پێویستە سەربەخۆبێت بۆ ئەوەی بەباشی کاری خۆی بکات، بەڵام لە پرۆژە یاسای حکوومەتدا ھاتووە پێویستە سەر بەحکوومەت بێت.
د.رزگار گوتیشی : یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە ناکۆکی لەسەرە ئەویش ئەو کۆمپانیانەی کە ھەرێمی کوردستان گرێبەستی لە گەڵ کردووە کە لە پڕۆژە یاسای لیژنەی نەوت و غازدا ھاتووە، پێویستە دەستەیهک پێکبھێندرێت بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، کە ئەمەش کارێکی باشە و دەتوانێ کێشەکە چارەسەر بکات، بەڵام لەپڕۆژەکەی حکوومەت بەھیچ شێوەیەک رێگا بەھەرێم نادات ئەم کارە بکات.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز ئاماژەی بەوەشکرد، خاڵی سێیەم کە لە مادەی 112ی دەستوری عێراق رێگا بە پارێزگاکان دراوە رۆڵیان ھەبێت لە بەرھەمھێنانی نەوت و دانانی ستراتیژیەتێک تایبەت بەخۆیان لەبواری نەوەت، بەڵام لەپڕۆژە یاسای حکوومەت ئەمە پشتگوێ خراوە.
ناوبراو رونیشیکردهوە: خاڵی چوارەم لە پڕۆژە یاسای حکوومەتدا ھاتووە ھەر پارێزگایەک وھەرێمێک لە ئەنجوومەنی ئیتحادی یەک نوێنەری ھەبێت ئەمەش لە زەرەری ھەرێمی کوردستان دایە، چونکە ناکرێ پارێزگای بەسرا یەک نوێنەری ھەبێت و ھەرێمی کوردستان کە سێ پارێزگایە بەھەمان شێوە نوێنەرێکی ھەبێت، بۆیە ئەگەر ئەم چوار خاڵە چارەسەر بکرێت دهتوانن لە ماوەیەکی کەمدا یاسای نەوت و غاز پەسەند بکەن.
یەکێک لە خاڵەکانی رێکكەوتنە حەوت خاڵیەکەی پێش چەند رۆژێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا ئیمزا کراوە، پێویستە یاسای نەوت و غاز پەسەند بکرێت.




