٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە یارمەتی نوری مالیکی رێکخراوێکی سەربازی شیعە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info  / سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسایەتی ئاینی شیعە مەحمەد ناسری رایگەیاند : شێخ مەحمەد ناسری خەریکی پێکهێنانی رێکخراوێکی چەکدارییە بەمەبەستی پشتگیریکردن لە حکومەتی ئێستای عێراق ، سەرچاوەکە کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکریت، ئەمرۆ یەکشەممە  بە ماڵپەری سامەڕای راگەیاند: شێخ مەحمەد ناسری ماوەیەکە کەوتۆتە جموجۆل و پەیوەندیکردن بەوکەسانەی کە پێشتر ئەندام بوونە، لە رێکخراوەکانی ئیسلامی ، بە ئامانجی رێکخستنی ریکخراوێکی تازە چەکداری ، بەناوی  حزب الله  لە عێراق (الغالبون) ، سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو : کە  ناسری لە نێوان پارێزگاکانی زیقار و بەغدا هاتووچۆ دەکات و لە پەیوەندی بەردەوام دایە لە گەڵ یاریدەدەرانی نوری مالیکی و ئەوان هاریکاری پێشکەش دەکەن، بە  ئامانجی زوو دروست کردنی ئەو رێکخراوە سەربازییە لە نزیکترین کاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار