ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2012 ده‌ستپێده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ راپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌وه خوێندرایه‌وه، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به بودجه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوێنێته‌وه‌و دواتریش گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2012 ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ده‌خوێندرێته‌وه.
بڕیاره تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتنه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌م مانگه‌دا گفتوگۆكانی پڕۆژه‌یاسای بودجه كۆتایی بێت، ئه‌وكاته له‌مانگی داهاتووشدا درێژه به دانیشتنه‌كان ده‌درێت تا یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی پشووی هاوینه‌ش ده‌ستپێده‌كات.
جێگای باسە بودجه‌ی 2012ی هه‌رێمی كوردستان له 15 ترلیۆن و 245 ملیار‌و 797 ملیۆن دینار پێكهاتووه‌و نزیكه‌ی سێ ترلیۆن دیناریش كورتهێنانی هه‌یه.




