لیژنه‌ی ئه‌وقاف داوا ده‌كات لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت مزگه‌وته‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه

هەولێر-KDP.info/ سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 5/5/2013 لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان و گوێگرتن له كێشه و بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ل سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى قایمقامیه‌تى شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له ته‌لاری په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى قایمقامیه‌ت باسیان له كار‌و به‌دواداچوونه‌كانى خۆیان كرد كه رۆژانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن بۆ شوێنه گشتیه‌كان له ناوشارى هه‌ولێر، پاشان هه‌ریه‌ك له د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و ئه‌ندامانى لێژنه و شێردڵ ته‌حسین نوێنه‌رى لێژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان كۆمه‌ڵێك راو سه‌ره‌نج و پێشنیازیان خسته به‌رده‌م لێژنه‌ى قایمقامیه‌ت له‌وانه ئه‌و شوێنه گشتیانه‌ى كه پابه‌ندن به رێنماییه‌كانى لێژنه‌ى قایمقامیه‌ت له رێژه‌یه‌كى باج ببه‌خشرێن وه‌كو هاندانێك بۆ پابوندبوونیان به رێنماییه‌كانى قایمقامیه‌ت و هه‌روه‌ها داوایان لێ‌كردن كه بازنه‌ى چالاكیه‌كانیان فراوان بكه‌ن و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى مزگه‌وته‌كانیش به‌سه‌ربكه‌نه‌وه




