٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

UN لە عێراق: با وڵاتانی جیهان بە روئیایەكی هاوبەش کار بکەن

سەرچاوە: KDP.info

لەمیانەی دیدارێكی نێوان هەردوولادا یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە د. دیندار زیباری و خاتوو جاكلین بادكۆك جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە  عێراق  ئاماژە درا بە كۆبوونەوەی راوێژكاری نیشتمانی كە ئێستە لە هەولێر دەبەسترێت و پێشتریش لە هەرسێ پارێزگاكانی بەسرەو بەغدا و هەولێر ئەنجام دراوە سەبارەت بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی هەزارەی سێیەم، كە لەساڵی 2000 لەلایەن ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و پەسند كرا بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2015 وڵاتانی جیهان بتوانن بە روئیایەكی هاوبەش پێشكەوتن لە بوارەكانی ئاشتی و سەقامگیری و نەهێشتنی گەندەڵی و عەدالەت و حوكمڕانی و نەهێشتنی هەژاری و  ژینگە پارێزی و پەروەردە و تەندروستی و زۆر بواری دیكە تۆماربكەن.
لەلایەن خۆیەوە، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە هەنگاوی دانانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی هەزارەی سێیەم و پەسندكردنی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان بەگرنگ وەسف كرد و روونی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی باشی بینینوە لە كاركردن لە سەر ئەو ئامانجانە و پێشخستنی بە تایبەتی لە بوارەكانی پەروەردە، تەندروستی و مافی مرۆڤ و بەهێزكردنی ئافرەتان و پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان لە باشتركردنی ئامانجەكانی دیكە سەرخستنی ئەو هەنگاوە.
جگە لەمە یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داوای لە ناوبراو كرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵی خۆیان ببینن بە چاودێری كردن و رووماڵكردنی میدیا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان كە بڕیار وایە لە مانگی ئەیلول ببەسترێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد ئەنجام بدرێت و بەپێویستی زانی كە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی لە هەولەكانی ئەو ئازادییە بێت كە لە هەرێمی كوردستان هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار