٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تایمز : تاکە چارەسەر بۆ رەوشی ئەمنی عێراق وازهێنانی مالیکییە

سەرچاوە: KDP.info

نیۆرک تایمز  -  KDP.info  /  رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی پێێوایە تاکە رێگا بۆ هێورکردنەوەی رەوشی  ئەمنی و سیاسی لە عێراق  دوورخستنەوەی نوری مالیکییە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، رۆژنامەکە لە بابەتیکدا ئەوەی خستۆتە روو : کە لە نێو سەرکردەکانی شیعەدا کەسی لێهاتوو هەن تا ئەو پۆستە بەرێوەببات ،رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە روو : کە گۆرینی نوری  مالیکی بە کەسێکی دیکەی شیعە سەرکەوتنێکی مەعنەوەی بە  سوننە میانرەوەکانی عێراق دەدات و ئەوکاتیش بەرەی توندرەوەکان لەنێو سوننەدا  پانتایی جمۆوجۆڵی  سەربازیان بۆ نەهێشتنەوەی بییانووی شەرکردنیان کەمدەبێتەوە ، رۆژنامەی نیۆرک تایمز هەروەها ئاماژەدەدات: کە دوای وازهێنانی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران ،لە جیاتی هێننانەکای گۆران لە رێگای شەڕ و  جەنگەوە ، ئەوکات گۆرانکارییەکە لە رێگای ئاشییەوە دەبێت و عیراقیش دوور دەبیتەوە لە جەنگی نێوەخۆیی وڵات کەوا دیارە نزیک بۆتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار