ئەمریکا بۆمبێک بۆ لەناو بردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرهەم دێنی

ئەمریکا - KDP.info / پێنتاگۆن بۆمبێکی زۆر به‌هێزی به‌رهه‌م هێنا که له قووڵایی زه‌وییه‌وه ئامانجه دیاریکراوه‌کان له‌ناو ده‌بات،که توانای ڕووخاندنی لە بۆمبەکانی پێشوو زیاتره، ئەو بۆمبە نوێیەی ئه‌مه‌ریکا، کە بە قەد یه‌ک له‌سه‌ر سێ، بۆمبەکانی پێشووی بەهێزترە و رادەی وێرانکرن و خاپوورکردنی زیاترە ، زانایانی ئەمریکا لە بەر بە هێزی رادەبەدەری بۆمبەکە ناویان ناوە دایکی بۆمبه‌کان ، لای خۆییەوە کەناڵی فۆکس نیوز ئەمریکی ،ئەوەی ئاشکرا کردووە : کە بۆمبه ژێر زه‌وییه‌کانی دروستکراوی ئەمریکا که به( Bunker-Buster )ناسراون ، بە ئامانجی له‌ناوبردن و تێکشکاندنی دامه‌زراوه ژێر زه‌وییه‌کان دروست ده‌کرێن و ئه‌مه‌ریکا بۆ مەبستی له‌ناوبردنی دامه‌زراوه ژێر زه‌وییه‌کانی ئێران ئه‌و بۆمبانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، لە کاتێکدا دووریش نییە، ئامانجێکی تری ئەمریکا لە بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە بۆمبانە بۆ پاراستنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بیت ، له به‌رانبه‌ر وڵاتانی جیهان بەگشتی و چین و ڕووسیاش بە تایبەتی.




