٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی پەروەردە و فێكردن لە دەڤەری بارزان و گوندی دۆرێ بەسەر دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-  KDP.info/  بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانی بەردەوم پرۆسەی پەروەردەیی و دۆزینەوەی رێگا چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە بەربەستیان لە بەردەم گەشەكردنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دروست كردوە لە ناوەندەكانی خوێندن و بەتایبەتی كێشەی كۆنی بینایە و زۆری ژمارەی قوتابیان لە پۆلەكاندا و گرفتی ئاوی خواردنەوەی قوتابیان چەندین پێداویستی تری پەروەردەیی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان كە ئێستە وادەی تاقی كردنەوەكانی كۆتایی قۆناغەكانی خوێندنە بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست درێژە بە قۆناغەكانی خوێندن بدەن لەم دەڤەرە كە كە 193 قوتابخانە لە سنوری پەروەردەی مێرگەسۆر بوونی هەیە لە كۆی یەك قەزا و پێنج ناحیە دەگرێتەوە، سنورێكی بەرفراوانی لە خۆ گرتەوە، لەم ناوەشدا بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شێخ دلێر بارزانی بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و شاندێك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆری سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی سەرفرازی بنەڕەتی و ئامادەیی هۆرێ كچان و قوتابخانەی بێرمەی بنەڕەتی تێكەڵاو باخچەی ساوایانی بارزان لە گوندی بارزان و ئامادەیی بلێی تێكەڵاو لە ناحیەی بلێ و ئامادەیی دۆرێی تێكەڵاو لە گوندی دۆرێ بەسەركردەوە و لە نزیكەوە لە گەڵ مامۆستایان و قوتابیان كێشە و گرفتەكانیان تاوتوێ كرد و لەمیانی سەردانەكانیشدا بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان كرا كە ژمارەیەك لە قوتابخانەكان پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە بوون و خرانە  بەرنامەی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان. لە سەر دانەكەشدا چەندین كەلوپەلی پێویست تایبەت بە بواری پەروەردە و فێركردن بەسەر قوتابخانەكانی ئەم دەڤەرە دابەشكرد، دواتریش لە گۆرەتوو لە گەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكان و سەرپەشتیارانی پسپۆری پەروەردەیی كۆبووە، لە كۆبوونەوەكەشدا سەرەتا بەرێوەبەری گشتی وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی گرنگی پرۆسەی پەروەردەیی لەم ناوچەیە كرد و ئاماژەشی بەوەدا كەوا لە بەرنامە دایە گرنگی زیاتر بە تواناكانی مامۆستایانی گوندەكان بدرێت و گوندەكانیش خزمەتی زیاتریان پێویستە، چونكە لێرە خزمەتی بەرچاو بە بواری پەروەردە و فێركردن دەكرێن، ئەویە لەسەر ئێمە بێت بەوپەری خزمەتەوە دابین دەكەین، چونكە لەم پرۆسەی خوێندن مامۆستا رۆلی كاریگەر دەبینی لە ناو قوتابخانەكان و لە گەڵ قوتابیان شوێن پەنجەی مامۆستایان بەرچاوە لە خزمەتكردنی پرۆسەكە، گوتیشی: بە سوپاسەوە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو 50 ملیۆن دینارەی بۆ بۆژانەوەی كەرتی پەروەردە دابینكردووە، دەتوانین بەسەر سەرجەم كێشە و گرفتەكانی پەروەردەیی سەركەوین كە رووبەروومان دەبێتەوە، پشكی پەروەردەی مێرگەسۆریش 1 ملیۆن و 18 هەزار دۆلار بوو، بۆ بۆژانەوەی پەروەردە لە سنوری پەرورەدەی مێرگەسۆر. دواتریش بەرێوەبەری قوتابخانەكان چەندین سەڕەنج و تیبینی پەروەردەیی گرنگیان لەم كێشەكان ئاراستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كرد و ئەویش لە لایەن خۆیەوە وەڵامی سەرجەم داخوازییەكانی دایەوە، بەڵێنیشی دا ئەوەی لە توانای پەروەردەی گشتی نەبێت، بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرزی بكاتەوە. مامۆستایانیش رۆلی سەرۆكی حكوومەتیان بەرز نرخاند لە دابینكردنی ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی بۆكەرتی پەروەردە و فێركردن.

هەواڵی پەیوەندیدار