لیژنه‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی تاوانه‌كانی رژێم له كیبت تاون زانكۆی كیب تاون و مه‌لبه‌ندی دیسمون توتوی بۆ ئاشتیان به‌سه‌ر كرده‌وه

واشنتن- KDP.info/ له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ باشوری ئه‌فریقیا رۆژی 2/5/2013 وه‌فدی لیژنه‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشووی عیراق به هاورێیه‌تی بالیوزی عیراق له باشوری ئه‌فریقیا و سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز حوسین جاسم الزهیری بریكاری وه‌زاره‌تی مافی مروڤی عیراق سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی و دادی عیراق و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق و ده‌زگای داپه‌روه‌ری و لێپچینه‌وه و ده‌زگای زیندانیانی سیاسی سه‌ردانی زانكۆی كیبتاونیان كرد و له به‌شی یاسای زانكۆی نابراو له‌لایه‌ن راگر و ماموستایانی ئه‌م به‌شه پێشوازیان كران.
له سه‌ره‌تای دیداركه‌دا راگری كولیژی یاسا له زانكۆی كیبتاون كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی به‌شی یاسای زانكۆكه پێشكه‌ش كرد و راگه‌یاند كه ئه‌وان بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به مافی مروڤ و ئازادیه‌كان و دیموكراسی و یه‌كسانی ده‌خۆنن و چه‌ندان لێكولینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه پێشكه‌ش كردوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز هیشام العلوی باڵیوزی عیراق له باشوری ئه‌فریقیا ئامانجی سه‌ردانی وه‌فدی لیژنه‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشووی خسته روو و روونی كرده‌وه كه هه‌لبژاردنی باشوری ئه‌فریقیا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گڕتووه كه چه‌ندان پرسی لێچووی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له‌نیوان عیراق و باشوری ئه‌فریقیا هه‌یه.
ئینجا به‌رێز حوسین الزهیری سه‌رۆكی وه‌فده‌كه روونی كرده‌وه كه چه‌ندان پێشێلكاری و جینوسایدی له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناچوو له عیراق ئه‌نجام دراوه نمونه‌شی به كۆكوژیه‌كانی كورد و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی عیراق هێناوه.
راشی گه‌یاند كه له ئیستادا دوای ئازاد بوونی عیراق چه‌ندان هه‌نگاوی باش نراوه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و عیراق له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێشه‌وه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه
هه‌روه‌ك ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی له سێ خاڵی سه‌ره‌كی چر كرده‌وه كه بریتی بوون له بلاو كردنه‌وه‌ی كلتوری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ست نیشان دنی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ و سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو ، راشی گه‌یاندن كه له ئیستادا مه‌لبه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ له ناو وه‌زاره‌تی له هه‌نگاوه‌كانی دروست بوونیدایه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی تاوانه‌كانی رژێم كرد هه‌ر له به‌ستنی دوو كۆنگره له له‌نده‌ن و جنیف تا ده‌كاته چه‌ندان دیدار و به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه
دواتر بیر‌و بۆچوون له‌مه‌ر چه‌ندان پرس ئاڵوگۆر كرا و چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به تاوه‌ناكی ئه‌نفال و كیمباران و جینوساید كردنی بارزانی و فه‌یلیه‌كان و راپه‌رینی شه‌عبانی و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندان تاوانی تر پێشكه‌ش به زانكۆی نابراو كرا.
ئیواره‌ی هه‌مان رۆژ وه‌فدی ناوبراو سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ویسمون توتو بۆ ئاشتی كرد و له‌وێ له‌لایه‌ن لێرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كه پێشوازیان لیكرا و به ورده‌ی باس له كار و ئه‌ركه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ناوبرا و كرا .
سه‌رۆكی وه‌فده‌كه به‌رێز حسین الزهیری به كورتی ئاماژه‌ی به لایه‌نی دیكومێنت كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رژێمی پێشووی كرد و هیوای خواست كه‌مه‌لبه‌ندی ناوبراو بتوانێ هاوكار بێت بۆ پرسی به‌به‌ڵگه كردنی تاوانه‌كان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ناوبرا و ئاماژه‌ی به به‌شێك له‌و تاوانانه‌كرد كه له دژی هاولاتیانی ره‌شپێست له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی ره‌گه‌ز په‌رستی ئه‌نجامدراون و رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی راستی و ئاشتبوونه‌وه رۆڵی بینیوه له به‌شێك له لادانی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كانی ره‌گه‌ز په‌رستی.
راشی گه‌یاند كه ئه‌و ده‌زگایه به دوو مه‌رج راسپارده‌ی لێبووردن له‌و كه‌سانه ده‌رده‌كات كه تاوانیان ئه‌نجام داوه، یه‌كه‌میان دان به راستیه‌كان بنێ و ئاماده‌ی دانیشتنی راسته‌خۆی ده‌سته‌كه بێ و له‌به‌رامبه‌ر قوربانیان قسه بكات.
دواتر له سه‌ر سلایت شوو دێمه‌نێكی تاوانی یه‌كی له گونده‌كانی نزیك كیب تاونی نیشاندا ، هه‌ر له دیمه‌نه‌كان باس له چۆنیه‌تی به‌رێوه چوونی دانیشتنی ئاشكرای ده‌سته‌ی راستی و ئاشته‌وایی ده‌كرد
پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه چه‌ندان پرسیار و به‌دواداچوون له‌مه‌ر كاره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو ئاراسته‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كه




