نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا؛ ڕه‌وشی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایاری 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕۆبه‌رت بیكرۆفت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان خسته به‌ر باس و سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه كورد و لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه عێراقی نوێیان بنیات ناوه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال له به‌غدا؛ له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانیشتن و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌مایه و دوای پرس و ڕاوێژ به هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان؛ ئه‌و سه‌ره‌دانه‌ی به‌غدا ئه‌نجام درا.
نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیه هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌ردانێك و چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێستا ده‌رگایه‌ك بۆ گفتوگۆ و دانیشتن كراوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ دیالۆگ له ده‌ست ناده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هیوایشی خواست كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و ئارامی هه‌بێت و هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهاوێژرێن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی بۆ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره كورده‌كانی حكوومه‌تی فیدرال بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێوربوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه و چۆنیه‌تیی ئارامكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و ئالۆزییانه‌ی كه هه‌ن، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوو.




