٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلاوی: مالکی بۆ مانەوەی خۆی پارە دەبەشێتەوە

سەرچاوە: Rudaw

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلعیراقیە رایگەیاند:"تەوافوقێكی سیاسی هەیە لەنێوان رەوتی سەدرو هاوپەیمانی كوردستانی و ئەلعیراقییە و چەند كەسایەتیەكی سەربەخۆدا، سەبارەت بەرێگرتن لەتاكڕەوی كردن لەدەسەڵاتدا لەعیراق كەبەدیكتاتۆری كۆتایی دێت. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە یەکەمین کەس کە پێشنیاری متمانە سەندنەوە لە مالیکی خستەڕوو جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بوو.

عەلاوی هۆكاری دروستبوونی ئەم بەرەیەشی بۆ ئەوە گەراندەوە كە گرەنتی دەدات بە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و رازینەبوون بەبوونی رژێمێكی تاكڕەوی حزبی لەعێراقدا.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكرد كەسەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی پێشنیازی متمانە وەرگرتنەوەی لەمالكی كردووە، لەوبارەیەشەوە گووتی:"لەكۆبوونەوەی 28نیساندا، كاتێك ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمان باسی لەرێگا دەستوریەكانی متمانە وەرگرتنەوە لەمالكی دەكرد، تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق ئەوەی راگەیاندووە كە دەستور رێگەی پێدەدات متمانە لەسەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە بۆیە پێویست بەرۆچوون ناكات لەو گفتوگۆیانەدا كەنوجەیفی خستبویەڕوو".

عەلاوی گووتیشی:"رێككەوتوین لەسەر رەوتێكی گشتی لەوڵاتدا، كەرووبەڕووی سێ مەترسی گەورە بۆتەوە، یەكەم: بەزاندنی دەستور لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە. دووەم: بەزاندنی مەترسیداری مافەكانی مرۆڤ. سێیەم: سێیەم تاكڕەوی لەبڕیاری سیاسیدا.

هەرلەچوارچێوەی لێدوانەكانیدا عەلاوی ئەوەشی خستۆتەڕوو كەمالیكی نیو ملیۆن دۆلاری پێشكەش بەئەندامێكی هاوپەیمانێتیەكەی كردووە تاوەكو پشتگیری بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار