ئیندپێندت: ئێستا لە عێراق دەهۆڵی جه‌نگ لێده‌درێت

عێراق - KDP.info / رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی به‌ریتانی، له وتاری دوێنێدا، ده‌رباره‌ی عێراق رایگەیاندووە : کە ئێستا لە عێراق دەهۆڵی جه‌نگ لێده‌درێت، ئەویش خۆی لە ململانێ تایفیی و روبه‌رووبوونەوە ودابه‌شبوون دەبینێتەوە، رۆژنامه‌كه هەرەها ئاماژه‌ی داوە : کە توندوتیژی له‌نێوان سێ پێكهاته سەرکییەکە، وەک شیعەدا و سوننە و کورد ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه، كه ئەمەیش نیشانەی ده‌ستپێكه بۆ جه‌نگی میللی به‌جۆرێك رووبه‌رووبونه‌وه‌ی خوێناوییه‌كانی سوریای هاوسێ كه به‌هه‌مان شێوه پاشخانی تایفی هه‌یه، زیتر هانی تووندببونەوەی گرژییەکان دەدات، لە وتارەکەی رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی به‌ریتانی هاتووە : سه‌ركه‌وتنی شیعه بۆ گرتنه‌ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق وایكردووه، حزبی ده‌عوه وه‌ك هاوشێوه‌یحزبی به‌عس له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا بێت ، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگ بێت پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئیمتیازاتی تایفه‌كه‌یه‌تی، لە کۆتاییدا وتاره‌كه دا ئاماژە بە کەسایەتی مالیکی دراوە و دەڵێت: نوری مالیكی كه‌سێكه خاوه‌ن لێهاتوییه‌كی وای سیاسیی نییه تا سوننه و كورد رازی بكات و پیکەوە وڵات بنیاتبنێنەوە، ئەو سوره له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاییفەیەک، نەوەک بەرژەوەندی گشتی .




