سوریا .. 116 کەس لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە کوژران

سوریا - KDP.info / چالاكوانانى مافى مرۆڤ له سووریا ئاشکرایان کرد ، ئه‌مرۆ شەممە له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه 116 كه‌س له ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانى ئه‌و وڵاته كوژراون و هاوکات شه‌ر و پێكدادان و بۆردومان له شاره جیاجیاكان درێژەی هه‌یه، لای خۆشییەوە لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى سوریا بڵاویکردەوە، کە ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ ئەو وڵاتە گه‌یشته 139 كه‌س و هێزه‌كانى رژێمێش بۆجارێكى دیكه بیست ونۆ كه‌سیان له گوندى به‌یزاى سه‌ربه پارێزگاى ته‌ڕتوس دوای دەستگیرکردنیان گوللـه باران كرد ،كه له نێوانیاندا شه‌ش منداڵ هەن، هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیمه‌شق و ریف دیمه‌شق و حه‌له‌ب و حه‌ما و دێرئه‌لزور و حمس و رقه و ده‌رعا شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپاى ئازاد و سوپاى رژێم روویداوە و چه‌ند شوێنێكى جیاجیاى وڵاتیش روبه‌ڕوى بۆردومانى سوپاى رژێم بوونەتەوە.




