٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید ھەڵۆ نەجات: دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی قوربانیانی حەویجە کێشەکە ئاڵۆزتر بووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک- تایبەت بە kdp.info/ عەمید ھەڵۆ نەجات بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکوک بە kdp.info راگەیاند: تا ئێستا کێشەی نێوان خەڵکی حەویجە وسوپای عێراق بەردەوامە و کۆتایی پێ نەھاتووە، تایبەت دوای ئەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی شەڕی چەند رۆژی رابردووی حەویجە بڵاوبۆتەوە خەڵکی ئەو ناوچەیە توڕەیەکی زۆریان پێوە دیارە ،چونکە لە گرتە ڤیدیۆیەکان دیارە کە چۆن سوپای عێراق سوکایەتی بە تەرمەکان دەکەن وئازاری برینداران دەدەن.

عەمید ھەڵۆ نەجات گوتیشی: خەڵکی عەشائیری حەویجە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و سورن لە سەر ئەوەی تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت کۆتایی بەخۆپیشاندان ناھێنن، سەرەڕای ئەوەی کە سوپایەکی زۆر لەو ناوچەیە بڵاوەی پێکراوە و رێگریان لێدەکەن.

نەجات رونیشیکردەوە: ھەر ئەمڕۆش سەرۆک عەشیرەتەکانی کەرکووک بەیاننامەیەکی فەرمیان بڵاوکردۆتەوە و تێدا داوایان کردووە سوپای عێراق و ھێزی دیجلە لە سنوری کەرکووک بکشێنەوە.

بەرپرسی ئاسایشی کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، ھاتنی ھێزی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری کەرکووک تەنیا بۆ رێگەگرتنە لە ھاتنی گروپە تیرۆرستییەکان بۆ ناو شاری کەرکووک، ئەمەش بەرەزامەندی ئیدارەی کەرکووک و ھەموو نەتەوە و عەشیرەتەکان بووە .

ناوبراو راشیگەیاند: ھەموو نەتەوەکانی کەرکووک پێشوازیان لە ھاتنی پێشمەرگە کردووە بۆ دەوروبەری کەرکووک، تایبەت عەرەبی سونە و  تورکمانەکان زۆریان پێخۆشبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار